بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، غەزەنفەر بەتیخ داکۆکی کرد: محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پارلەمانی عێراق چالاکییەکی باشی لە پارلەمان نەبووە و هەڵبژاردنی دووبارەی ئەو کارێکی هەڵە بوو.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە حەلبووسی بۆ گۆڕانی هاوسەنگییەکان و رێککەوتنە سیاسییەکان لە پێگەی خۆی کەڵک وەردەگرێت، وتیشی: حەلبووسی هەواڵ ئەدات بە کەڵک وەرگرتن لە پێگەی خۆی، هەموو ڕیککەوتنەکان و پەیمانە سیاسییەکان بۆ هەندێ بەرژەوەندی تایبەت ڕەت بکاتەوە.
ناوبراو داکۆکی کرد: پارلەمان دەبێ پێگەی خۆی دیسانەوە بەدەست بێنێتەوە. رەفیق ساڵحی نوێنەری هاوپەیمانی فەتحیش پێشتر وتبووی: حەلبووسی کاری نایاسایی زۆری کردووە و لە گەڵی بەرەنگاری دەکەین.
Your Comment