بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی عێراق ئەلیەوم، مەهدی عەبدولکەریم فەیلی لەم بارەوە وتی: دۆزینەوەی بەربژێری هاوبەش لە نێوان دوو پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی دەبێ بە مەرجی رێککەوتن لە سەر وەلانانی بەربژێرەکانی خۆیان روو بدات بۆ ئەوەی بتوانێ کێشەی نێوان ئەم دوو پارتە چارەسەر بکات.
ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان پێبەندی بەربژێری خۆیە، وتیشی: سیناریۆی هەڵبژاردن بە ئامادەبوونی دوو بەربژێر لە پارلەمانی عێراقە و پارلەمان سەرۆک کۆماری نوێ دیاری دەکات.
Your Comment