AP ١٤٠١ گوڵان ٨ ١٦:٢٨

قاڵیباف لە دیداری ئەندامی باڵای حەماس:

ئۆمەتی ئیسلامی تێچووی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل قورس بکات

ئۆمەتی ئیسلامی تێچووی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل قورس بکات

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە ئاماژە بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی هەندێک وڵاتەکان لەگەڵ ئیسرائیل وتی: ئۆمەتی ئیسلامی و بەرخۆدان ئەبێ تێچووی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل زیاد بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە خەلیل حەیە، جێگری سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دیدار و گفتوگۆی کرد.

قاڵیباف لە ئەو دیدارەدا وتی: ئیمام خومەینی، قودسی بەشێک لە جەستەی ئیسلام و پرسی فەلەستینی پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلام دەزانی و بە وشیارییەوە ئاوەها ڕۆژێکیان لە مانگی ڕەمەزان وەکوو ڕۆژی قودس دیاری کرد تا پرسی قودس و فەلەستین لە نێوان هەموو موسڵمانانی جیهان و هەروەها هەموو ئازادی خوازان زیندوو بمێنێتەوە.

قاڵیباف بە وتنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە فەلەستین و قودس، یەکمایەتی خۆی دەزانێت ، وتی: ئۆپراسیۆنی بوێرانەی هیزەکانی بەرخۆدان کە لە ئەم دواییەدا لە تێلاڤیڤ بە پەڕینەوە لە چینە ئەمنیەتییەکان ئەنجام درا و بووە هۆی سەرسووڕمانی ئیسرائیلییەکان، باس لە یارمەتی خودایی دەکات.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵگەلێک کە ئیسرائیل و ئیستکباری جیهانی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئەو ڕژێمە لەلایەن هەندێک حکومەتی ناوچەکەوە ئەنجانی دەدات ، وتی: ئۆمەتی ئیسلامی، گرووپەکانی بەرخۆدان و جیهانی ئیسلام ئەبێ تێچووی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بباتە سەرەوە و تۆکمە بوونی گرووپە فەلەستینییەکان بە دڵنیاییەوە لە سەرکەوتندا زۆر کاریگەرە.

News ID 41732

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha