بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌م وتاره‌دا به وێناكردنی قه‌یرانی فه‌له‌ستین وه‌ك درێژترین، تراژیدی ترین و ئاڵۆزترین قه‌یرانی ئێستای جیهان، ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كات كه داخه‌وه له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ی كۆتایی دا به‌شێك له حكومه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی ناوچه‌كه له بری به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئایینی و مرۆڤایه‌تیه‌كانی خۆیان له پشتگیری كردن له گه‌لی فه‌له‌ستین له هه‌مبه‌ر تاوانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی رژێمی زایۆنی، ده‌ستی دۆستایه‌تیان بۆ ئه‌م رژێمه درێژ كردووه و به بیانووی پووچی كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و پێكدادان و دابین كردنی ئاشتی و ئاسایش، هه‌نگاویان به‌ره‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناوه.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌دا هاتووه: مێژوو و ئه‌زموونی له‌به‌رچاوی زیاد له 7 ده‌یه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین و گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، به باشی و به روونی پیشانی داوه كه به‌هۆی كرۆكی بنه‌ڕه‌تی رژێمی زایۆنی له‌سه‌ر بنه‌مای پێشێلكاری و داگیركاری و تاوان، پابه‌ندی هیچ جۆره پایه و بنه‌مایه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقی و ته‌نانه‌ت رێكه‌وتن و به‌ڵێنێك نییه و دیدگای ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌شێك له وڵاتانی ناوچه‌كه له ئاست ره‌وتی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، دیدگایه‌كی پووچه و له تراویلكه‌یه‌ك زیاتر هیچی دیكه نییه. "رژێمی كاتی زایۆنی" له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌دا سود له چه‌مك گه‌لێكی وه‌ك ئاشتی و ئاسایش، سه‌قامگیری ناوچه‌یی و په‌ره‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه وه‌رده‌گرێت. وڵاتانی ناوچه‌كه نابێت به فێڵی رژێمی زایۆنی به ئامانجی په‌ره‌پێدانی وڵاتانی خۆیان بخه‌ڵه‌تێن. بێ گومان بوونی راسته‌وخۆ یاخود ناراسته‌وخۆی ئه‌م رژێمه له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا كه ته‌نها به ئامانجی په‌ره‌پێدانی داگیركاری و پیلان له ناوچه‌كه‌یه جگه له ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه هیچ مژده‌یه‌ك به‌دوای خۆی دا ناهێنێت.
شوشته‌ری له‌م وتاره‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رده‌وامبوونی تاوان و كاره تیرۆریستیه‌كانی رژێمی زایۆنی له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له دژی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی فه‌له‌ستین و توندكردنی ئه‌و كرده‌وانه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دوایی دا و سودوه‌رگرتن له سه‌رقاڵ بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به قه‌یرانی جه‌نگی ئۆكرانیاوه، گۆیای ئه‌و راستییه تاڵه‌یه كه ئاسایی كردنه‌وه‌ی یهیوهندییهكان له‌گه‌لأ ئه‌م رژێمه‌دا ته‌نها ده‌بێته‌هۆی هاندان بۆ داگیركاری و سته‌م له سه‌رزه‌مینی فه‌له‌ستین و هه‌رچی زیاتر چاونه‌ترسی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تی. له ئه‌نجام دا نه ته‌نها له به دیهێنانی ئاشتی له فه‌له‌ستین نزیك نابینه‌وه، به‌ڵكو راده‌ی داگیركاری، نائارامی، تاوان و تیرۆر و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رزه‌مینی فه‌له‌ستین زێده‌تر بووه.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له كۆتایی وتاره‌كه‌ی دا وێڕای ئاماژه‌دان به پاڵپشتی و پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران له خه‌باتی ره‌وای گه‌لی فه‌له‌ستین له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستور و دیدگای نه‌گۆڕی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی دا، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی نه ته‌نها وه‌ك سیاسه‌تێكی كورتخایه‌ن و ته‌كتیكی به‌ڵكو وه‌ك ئه‌ركێكی ئیسلامی و مرۆڤایه‌تی و مرۆڤدۆستانه كردووه به سه‌ردێڕی سیاسه‌تی ناوچه‌یی خۆی و له‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت راگه‌یاندووه و وه‌بیری هه‌مووانی هێناوه‌ته‌وه كه كۆماری ئیسلامی ئێران له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی فه‌له‌ستین دا چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا پرۆژه‌یه‌كی دیموكراتیك و دادپه‌روه‌رانه‌ی به ناونیشانی "ئه‌نجامدانی گشتپرسی نیشتیمانی له فه‌له‌ستین" خستووه‌ته‌ڕوو و له سكرتارییه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش دا تۆمار كراوه. به بڕوای كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌رزه‌مینی باوباپیرانی خۆیان و ئه‌نجامدانی گشتپرسی له نێوان خه‌ڵكانی ره‌سه‌نی ئه‌م سه‌رزه‌مینه به مه‌به‌ستی دیاری كردنی چاره‌نوس و جۆری سیسته‌می سیاسی خۆیان، كاریگه‌رترین رێكاره بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م ناكۆكییه. به پێی ئه‌م پڕۆژه‌یه موسوڵمان، یه‌هودی و مه‌سیحیه ره‌سه‌نه‌كانی فه‌له‌ستین ده‌توانن جۆری حوكمرانی یاسایی خۆیان ههڵبژێرنن و به شێوه‌ی ئازادانه و یه‌كسان سودمه‌ند بن له مافه‌كانی ئه‌و سیسته‌مه. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر بنه‌ما دیموكراتی و مافه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دارێژراوه و خراوه‌ته‌ڕوو. ئه‌م پڕۆژه‌یه جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاوه بۆ پرۆژه‌كانی پێشووتر كه به هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی كرۆكه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه‌وه واته داگیركاری و نادیده‌گرتنی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین به تایبه‌ت مافی چاره‌ی خۆنوسین شكستیان هێناوه.
بۆچوونی ئێوە