کوژرانی 80 سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان/تەرمەکان گواستراونەتەوە

لانیکەم 80 تەرمی سەربازانی تورکیا کە لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژرابوون گواستراونەتەوە بۆ یوکسک ئۆوا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێكدا کە یەک هەفتە لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە تورکیا لە هەرێم تێدەپەڕێت، هەندێک مێدیای تورکیا لە گواستنەوەی لانیکەم 80 تەرمی سەربازانی تورکیا بۆ یوکسک ئۆوا هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی مێزۆپۆتامیا، ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی تورکیا لە پێکدادان لەگەل پەکەکە کوژراون. بە گوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکانەوە، لانیکەم 80 تەرم لە چوار ڕۆژ پێشەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی یوکسک ئۆوا گواستراوەتەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ڕاپۆرتی تەرمەکان دوای ئەنجامی قۆناغە یاساییەکان لە یوکسک ئۆوا لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سەلاحەدینی ئەیووبییەوە بۆ ئەنقەرە گواستراونەتەوە.

ئەمە لە حاڵێکدا کە وەزارەتی بەرگری تورکیا تا ئێستا کوژرانی پێنج سەربازی خۆیانی پشت ڕاست کردووەتەوە.

News Code 41697

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha