بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فێستیڤاڵی کافوسکاری یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئەورووپییە کە لە لایەن خوێندکارانی زانکۆ و شاندێکی ماموستایانەوە ئیدارە دەکرێت.
دوازدەهەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە سێ بەشی دۆکۆمێنت، ئەنیمەیشن و چیرۆک بەڕێوە دەچێت. لە بەشی چیرۆکیەکەیدا ٢٥ فیلم بەشدارن کە کورتە فیلمی "زگماکی" لە سنەوە لە گەڵ فیلمی وڵاتانی برەزیل، ئیسلەند، فەنلاند، پۆلەند، فەڕەنسە، بەنگلادش، مکزیک، تورکیا، هیند و ... پێشبڕکێ دەکات.
"زگماکی" چیرۆکی رۆژا، کچێکی تازە لاوی خەڵکی گوندە کە لە گەڵ پیرەپیاوێک زەواج دەکات.
Your Comment