وەرزشوانانی ئێران سێ میداڵیای زێڕیان لە مل کرد

پێشبڕکێیەکانی پێنج کێشی یەکەمی زۆرانی ئازادی گەورەساڵانی قارەمانی ئاسیا بە وەرگرتنی ٣ میداڵیای زێڕی ئێران کۆتایی پێ هات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانەدا ڕەحمان عەمووزاد لە کێشی ٦٥ کیلۆ، عەلی سەوادکووهی لە کێشی ٧٩ کیلۆ، محەمەد حسێن محەمەدیان لە کێشی ٩٧ کیلۆ میداڵیای زێڕیان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد.

هەروەها محەمەد مەهدی یگانە جەعفەری لە کێشی ٧٠ کیلۆدا پلەی پێنجەمی بە دەست هێنا.

لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانەدا یانەی هیند بە ٩٥ پشک پلەی یەکەم و یانەی ئێران بە ٩١ پشک پلەی دووهەمیان بە دەست هێنا.

News Code 41671

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =