بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دی پی ئەی ئەڵمانیا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە کوردییەکان، لە هەڕەشەی کوردەکانی سووریا لەلایەن ڕووسیاوە هەواڵی داوە. ئەو سەرچاوەگەلە وتوویانە ڕووسیا هەڕەشەی لە کورد کردووە کە ئەگەر دەست لە گەمارۆی ناوەندەکانی سەر بە حکومەتی سووریا لە دوو شاری قامیشلۆ و حەسەکە هەڵنەگرن تورکیا بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکانی کورد، بەستێن بۆ داگیر کردنی دوو شاری عاموودا و دەرباسیە لەلایەن تیرۆریستانی سەر بە ئەو وڵاتەوە، خۆش دەکات.
ئارام حەنا، لە وتەبێژەکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕۆژنامەی ئەلشەرقولئەوسەتی وتووە کە تورکیا بەدوای وەرگرتنی گڵۆپی سەوز لە. مسکۆ بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لە دژی کوردەکانی سووریا لە جەرگەی سەرەنجی جیهانی بە شەڕی ئۆکراینا یە.
ناوبراو هۆشداریی دا تورکیا بر ئامانجی ناسەقامگیر کردنی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردەکانی سووریا دەیەوێت هێرشی سەربازی ئەنجام بدات.
بۆچوونی ئێوە