AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٩ ١٧:٠٠

ئەندامی حەشیمەتی ئیسلامی ئۆمۆلی بەحرەین شرۆڤەی دا؛

مووساد و سعوودی لە پشت پەردەی پرسی ئەلسرخی عێراقن

مووساد و سعوودی لە پشت پەردەی پرسی ئەلسرخی عێراقن

ئەندامی حەشیمەتی ئیسلامی ئۆمۆلی بەحرەین لە لێدوانێکدا وتی: بریتانیا، عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات پاڵپشتیان لە ڕەتوی ئەلسرخی کردووە تا یەکدەنگی شیعی لە عێراق لەناو ببەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، شێخ ئەحمەد ساڵح، ئەندامی حەشیمەتی ئیسلامی ئۆمۆلی بەحرەین لە لێدوانێکدا وتی: بریتانیا، عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات لە ڕەتوی سرخی پاڵپشتیان کردووە تا یەکدەنگی و یەکڕیزی شیعی لە عێراق لەناو ببەن.

ناوبراو بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: مووساد و ئینگلیزییەکان بە پاڵپشتی لە گرووپە توندڕەوەکان وەکوو سرخی هەوڵ دەدەن تا شوێنە پیرۆزەکان کاول و گەندەڵ بکەن.

ئە ئەندامەی حەشیمەتی ئۆمۆلی بەحرەین وتیشی: ڕووخاندنی گڵکۆکان لە مەکتەبی وەهابیەت بابەتێکی نوێ نییە و بەنی سعوود هەوڵی ڕووخاندنی گڵکۆی ئیمامەکانیان داوە. ئەو شێوەی بیر کردنەوە لەلایەن سعوودی و ئیماراتەوە پاڵپشتی دەکرێت. ڕەوتی سرخی لە سەر هێڵێک کە ئیستعماری بریتانیا کێشاویە دەجووڵێت و هەر بۆیە بریتانیاییەکان بەدوای لاواز کردنەوەی مەرجەعیەت لە ڕێگای پەرەپێدان بە بیرگەلێک وەکوو ئەلسرخین.

ناوبراو زیادی کرد: سرخی لە بنەڕەتدا بەعسییە و سەر بە مەکتەبی ئەهلی بەیت نییە، سیخوڕێکە کە لەلایەن ئیمارات و عەرەبستانەوە دابین دەکرێت و لە پشت ئەوانیشەوە بریتانیا و مووساد پاڵپشتی دەکەن.

News ID 41621

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha