AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٩ ١٠:٤٥

لە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاودا؛

هێزی سەرەکی داعش لە لایەن حەشدی شەعبییەوە قۆڵبەست کرا

هێزی سەرەکی داعش لە لایەن حەشدی شەعبییەوە قۆڵبەست کرا

هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاودا توانیان هێزی سەرەکی تیرۆریستەکانی داعش بناسن و قۆڵبەستی بکەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، ئۆپەراسیۆنە دژی تیرۆریستییەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق درێژەی هەیە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، یەکەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق رایگەیاند هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی نوێیان دژی پاشماوەکانی تەکفیرییەکان بەڕێوە بردووە کە تێیدا هێزی سەرەکی داعش ناسێندرا و قۆڵبەست کرا.

هەروەها رایانگەیاندووە لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئەو تیرۆریستەی بەرپرسیاریەتی دارایی و ئیداری لە ئەستۆ بوو، ناسێندرا و قۆڵبەست کرا.

News ID 41614

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha