بەرژەوەندی ئابووری خەڵک لە دانوستانەکان گرینگترە/هێڵە سوورەکان دەپارێزرێن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەو وتی: بەرژەوەندی و سوودی ئابووری خەڵکی ئێران لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان خراوەتە دەستووری کارەوە و ئێمە بە ئاگاداری تەواوەوە ئەوەمان بە لایەنی بەرانبەر ڕاگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەبارەت دانەوەی قەرزەکان بە ئێران لەلایەن کۆریای باشوورییەوە، وتی: قەرزێک لە فۆرشی نەوت و شلەکان هەیە کە لە دانەوەی خۆیان دەبوێرن و بە تاک بەتاکی خەڵکی ئێران قەرزدارن.

سوود و بەرژەوەندی ئابووری خەڵک بۆ ئێمە گرینگە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەناش زیادی کرد: هێشتا نەگەییشتووینەتە خاڵێک کە لایەنی ئەمریکی نیشانی بدات پابەندی بەڵێنەکانیەتی. ئەمریکا هەوڵ دەدات هێز و کاتی هەموو لایەک بەفیڕۆ بدات کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان بپارێزێت. ئەوەی کە بۆ ئێمە گرینگە بەرژەوەندی و سوودی خەڵکی ئێران لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانە.

ناوبراو وتی: ئەوەی کە لە نێوان ئێمە و یەکێتی ئەورووپا بوو یەکلایی بووەتەوە و لە نێونا ئێمە و ئەواندا خاڵیک نەماوەتەوە و ئەوەی کە هەیە، پێوەندی بە بڕیاری واشنتۆنەەوە هەیە کە بڕیارەکانی واشنتۆنیش لە ڕێگای هاوئاهەنگ کەری ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە دەگاتە ئێمە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: ئێمە داهینەری کۆتایی خۆمانیشمان نارد و لە کاتی گەییشتنی 4+1 بە وەڵامێکی گونجاو، بەدڵنیاییەوە هەموومان دەچینە ڤیەنا.

هێڵە سوورەکان لە دانوستانەکان دەپارێزرێت

خەتیب زادە زیادی کرد: هێڵە سوورەکان تە بە ئەمڕۆ پارێزراون، ئەگەر بڕیار ببوایە ئێمە هێلە سوورەکان بپەڕێنین چەند مانگ لەمەوپێش ڕێککەوتن دەکرا.

News Code 41540

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =