بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای تۆماری جیهانی هەورامان، زانکۆی ڕازی بە هاوکاری بنکەی میراتی جیهانی مەنزەری فەرهەنگی هەورامان و بە مەبەستی گەشەی هەمەلایەنەی ئەم ناوچە، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "هەورامان، تۆماری جیهانی، فەرهەنگ و گەشەی بەردەوام" بەڕێوە دەبات.
داوا لە هەموو لێکۆڵەران و خاوەن ڕایان دەکرێت لەم فێستیڤاڵەدا بەشدار بن و بەرهەمەکانی خۆیان بە پێی یاسا و خاڵە دیاریکراوەکان بۆ دەبیرخانەی فێستیڤاڵەکە بەڕێ بکەن.
Your Comment