AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢١ ١٢:٠٢

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح:

مستەفا کازمی بە ڕازی کردنی کوردەکان بەدوای هەڵبژاردنەوەی لە پۆستەکەیەتی

مستەفا کازمی بە ڕازی کردنی کوردەکان بەدوای هەڵبژاردنەوەی لە پۆستەکەیەتی

یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی فەتح وێڕای بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە وەستان لە بەرانبەر ئەوەی کە ئەو بێ بیری دەوڵەتی مستەفا کازمی وەسفی کرد، هۆکاری هەوڵەکانی مستەفا کازمی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم بە تێچووی خەڵکی پارێزگا باشوورییەکانی ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عائید هیلالی وتی: مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵ دەدات حکومەتی هەرێم ڕازی بکات تا پاڵپشتییە پێویستەکان بۆ دووبارە بەسەرۆک وەزیر بوونەوەی عێراق وەدەست بهێنێت.

هیلالی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کازمی زۆر پاڵی بە پارت کوردییەکان وەکوو ئەکتەری زۆر بەهێز لە ئاستی سیاسی عێراقەوە ناوە، زیادی کرد: ئەو بابەتە مەترسییەکی گەورەیە و لە زیانی پارێزگا باشووری و ناوەندییەکان دەبێت کە زۆر لە حکومەتی کازمی و سیاسەتەکانی خەساریان بەر کەوتووە.

ناوبراو داوای لە پارتە سیاسی و نەتەوەییە شیعەکان کرد تا ئەو بابەتە شوێنگیری بکەن و لە هەمبەر کردەوەکانی حکومەتی کازمی دژی پارێزگا باشوورییەکان بۆ وەرگرتنی دەنگی هەرێمی کوردستان بوەستنەوە، چونکوو کازمی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆی لەگەڵ خەڵکی عێراق هاوکاری دەکات.

News ID 41527

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha