AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٩ ١٨:٥٦

ئەندامی باڵای حەماس لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنی تێلاڤیڤ؛

هەر خراپەکارییەکی زایۆنیستەکان وڵامی رووخێنەری بەدواوە دەبێت

هەر خراپەکارییەکی زایۆنیستەکان وڵامی رووخێنەری بەدواوە دەبێت

ئەندامی باڵای حەماس لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنی تێلاڤیڤ وتی: هەر خراپەکارییەکی زایۆنیستەکان وڵامی رووخێنەری بەدواوە دەبێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعەهد، ئیسماعیل ڕزوان ئەندامی باڵای حەماس کاردانەوەی بە ئۆپەراسیۆنی شەوی پێشوو لە تێلاڤیڤ نیشان دا کە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

ئەو هۆشداری دایە تێلاڤیڤ و وتی: هەر خراپەکارییەکی زایۆنیستەکان وڵامی رووخێنەری بەدواوە دەبێت

ئۆپەراسیۆنی شەوی پێشوو لە تێل ئاڤیڤ کاردانەوەی زۆری گرووپە فەلەستینییەکانی بەدواوە بوو هەر لەم بارەوە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی گەڕانەوەی ئۆپەراسیۆنی شەهادەت خوازانە بۆ ڕژیمی زایۆنیی ئاکامی سروشتیی تێپەڕبوونی داگیرکەران لە سنووری خۆی زانی.

News ID 41514

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha