AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٨ ٢٠:٠٢

وەحیدی:

داگیرکەران لە ژێر ناوی تیرۆریزم بەدوای تێکدانی پێوەندی ئێران و دراوسێیەکانن

داگیرکەران لە ژێر ناوی تیرۆریزم بەدوای تێکدانی پێوەندی ئێران و دراوسێیەکانن

وەزیری ناوخۆی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی تاوانەکانی ئەم دواییانەی مەزارگەی ئیمام ڕەزا، وتی: تیرۆریزمی ناوچەیی و تەکفیری ئاکامی روانگەی داگیرکەرانە کە هەوڵ ئەدەن پێوەندی ئێران و دراوسێیەکانی تێک بدەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی سەبارەت بە رووداوی مەزارگەی ئیمام ڕەزا، وتی: ئەم رووداوە، ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی بوو و بە توندی ئیدانەی دەکەین.

ئەو وتیشی: ئەم ڕووداوە نیشاندەری ئەوەیە دوژمن بەدوای گەشەدان بە تیرۆریزم لە ناوچەیە. تیرۆریزمی ناوچەیی و تەکفیری ئاکامی روانگەی داگیرکەرانە کە هەوڵ ئەدەن پێوەندی ئێران و دراوسێیەکانی تێک بدەن.

وەحیدی داکۆکی کرد: ئەم رووداوە تیرۆریستییە نابێتە هۆی پێک هێنانی ڕوانگەیەکی نەشیاو لە سەر پێگەی خەڵکی ئەفغانستان، خەڵکی ئێران و ئەفغانستان پێشینەیەکی مێژوویی هاوبەشیان هەیە بەڵام دوژمنان هەوڵ ئەدەن پێوەندی نێوان ئێران و درواسێیەکانیان تێک بدەن.

News ID 41501

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha