AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٥ ١٢:٥٧

هادی عامری:

"ڕێککەوتنی نیشتمانی" تەنیا ڕێگای چوونە دەرەوە لە دۆخی ئێستایە

"ڕێککەوتنی نیشتمانی" تەنیا ڕێگای چوونە دەرەوە لە دۆخی ئێستایە

ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح لە ڕەوتی دیدار لەگەڵ باڵوێزی ئیتاڵیان لە بەغدا وتی: ڕێککەوتنی نیشتمانی تەنیا ڕێگا چوونە دەرەوە لە دۆخی ئێستای عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ ماوریستۆ کریکانتی باڵوێزی ئیتاڵیا لە ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد. دوو لایەنەکە لە ڕەوتی ئەو دیدارە سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق گفتوگۆیان کرد.

بو گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هادی عامری لە دیدارەکەیدا لەگەڵ باڵوێزی ئیتاڵیا سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق لێدوانی دا. ناوبراو لە هەمان پێوەندیدا وتی: ڕێککەوتنی نەتەوەیی تەنیا ڕێگای چوونە دەرەوە لە دۆخی ئێستای عێراقە.

ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند: تەنیا ڕێگای بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتوو لە عێراق ڕێککەوتنی نیشتمانی لە نێوان هەموو پارت و گرووپە سیاسییەکانە. ناوبراو هەروەها ئاماژەی دایە سەر گەڵاڵەی چوار مادەیی شاندی هاوئاهەنگی شیعی و وتی: ئەو گەڵاڵە بە ئامانجی چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی پێشکەش کراوە.

شیاوی باسە ڕۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە شاندی هاوئاهەنگی شیعی بە مەبەستیچوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی لە عێراق، گەڵاڵەیەکی چوار مادەیی پێشکەش کرد:

گفتنی است، روز شنبه هفته جاری هیئت هماهنگی شیعی به منظور برون رفت از بن بست سیاسی در عراق، یک طرح ۴ ماده‌ای ارائه کرد که به شرح ذیل است؛

١ -لایه‌نه‌كان پابەندی مەرجە دەستوورییەکان بن و فراکسیۆنی زۆرینە لە هەردوولا بەمەبەستی گەرەنتی کردن و تەواوکردنی بەرکەوتەی نیشتیمانی بۆ مافی پێکهاتەکان بۆ سێ سەرۆکایەتییەکە، لە چوارچێوەی دیدێکی یەکگرتوودا کە چوارچێوە و هاوپەیمانەکانی و کوتلەی سەدر و هاوپەیمانەکانی تێیدا به‌شداربن.

٢ - دوای راگەیاندنی فراکسیۆنی زۆرینە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران بەپێی مەرج و پێوەرە پێویستەکانی وه‌ك لێهاتوویی و ده‌ستپاكى و و سەربەخۆیی لە رێگەی لیژنەیەکی هاوبەشی چوارچێوەی هەماهەنگی و فراکسیۆنی سەدرەوە لەسەری رێکبکەون.

٣ - رێککەوتن لەسەر بەرنامەی حکومەت لەماوەیەکی دیاریکراودا و بە کۆدەنگی و به‌شدارى ئه‌و فراكسیۆنانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌شدارو پابه‌ندبن به‌به‌رنامه‌كه‌وه‌.

٤ - ئۆپۆزسیۆن لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا چاودێری حکومەت بکات و لێپرسینه‌وه‌ى لێبكات لەهەڵەکان.

News ID 41466

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha