ناوی سپا ئەبێ لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان لاببرێت

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئێران وتی: ئەبێ ناوی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لاببرێت. سپا، ئەرتەشی نەتەوەییە و هیچ ئەرتەشێک ناتوانێت گرووپی تیرۆریستی بێتە ئەژمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید کەمال خەڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئێران لە لووتکەی دۆحەی 2022 وتی: ئەبێ ناوی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لاببرێت. سپا، ئەرتەشی نەتەوەییە و هیچ ئەرتەشێکیش ناتوانێت تیرۆریستی بێتە ئەژمار. ئێمە هەر پاداگری دەکەین لەسەر لابردنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و ناکشێینەوە.

ناوبراو وتیشی: بۆ تاقی کردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان پێویست بە کات هەیە. ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی نزیکە، بەڵام بابەتەکان پێوەندی بە ئیرادەی سیاسی ئەمریکا هەیە. ئەبێ ئەمریکا مسۆگەر بکات جارێکی دیکە لە ڕێککەوتننامە نەچێتە دەرەوە.

خەڕازی وتیشی: لە گەڕانەوەی سووریا بۆ گۆڕەپانی عەرەبی پێشوازی دەکەین.

News Code 41411

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =