بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو دواخست و رۆژی چوارشه‌ممه‌شی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاریكرد.
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ شكستیهێنا له‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری نوێ هه‌ڵبژێرێت، به‌هۆی ته‌واونه‌بونی رێژه‌یی یاسایی په‌رله‌مانتاران، كه 202 په‌رله‌مانتار به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه بون، كه پێكهاتبون له لایه‌نه‌كانی سه‌در، سوننه‌كان، پارتی و نه‌وه‌ی نوێ.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا كه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بۆ رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو (28ی ئازار) دوابخات كه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه (30ی ئازار)ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بونی هه‌ردو جێگره‌كه‌ی، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری كرد، كه 202 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یی یاسایی 220 پهرلهمانتاربو نه‌توانرا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت
Your Comment