پیشاندانی دەسەڵاتی سەربازیی ئێران، ئەمریکای تووڕە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەربڕینی وتەهایەک دژی ئێران، پیشاندانی چەکی ئەم وڵاتە لە قەتەری ئیدانە کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا کاردانەوەی بە پیشاندانی جیهازاتی چەکداری ئێران لە قەتەر نیشان دا.

ئەو لەم بارەوە وتی: ئێران گەورەترین مەترسی بۆ دەریانەوەردی لە ناوچەی کەنداوی فارسە و بەشداری ئەو وڵاتە لە پیشانگای دەوحە رەت دەکەینەوە.

پیشانگای پیشەی بەرگری قەتەر لە ٢١ تاکوو ٢٣ی مارس بەڕێوە چوو و لە بەشی ئێراندا مووشەکە ناوخۆییەکان پیشان دراوە.

News Code 41399

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =