AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢٧ ٠٩:٠١

فێستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد بەڕێوە دەچێت

فێستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد بەڕێوە دەچێت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی مەهاباد لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارش شەهابی لەم بارەوە وتی: چوارەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە ژێر ناوی "هەوارگەی موکریان" ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی ڕەشەمە لە هۆڵی وەحدەتی مەهاباد بەڕێوە دەچێت.

ئەو وتیشی: لە نەورۆزی ئەمساڵدا بەرنامەی فەرهەنگی و وەرزشی، پیشانگای پیشە دەستکردەکان و ... لە مەهاباد بەڕێوە دەچن.

ناوبراو روونی کردەوە: نۆژەن کردنەوەی سینەما تەربیەتی ئەم شارە لە بەرنامەی ئێمە دایە و هەوڵی زۆری بۆ دراوە بەڵام تا ئێستا ئەنجامێکی نەبووە.

News ID 41349

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha