بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان ڕۆژی پێنجشەممە 26 ی ڕەشەممەی 1400 لە ئەو بارەوە وتی: جێژنی جیهانی نەورۆز 23 ی ڕەشەممە، کارناڤاڵێک لە تارانەوە بە بەشداری بەکۆمەڵی بەرپرسانی ئێران دەستی پێکرد و دوای ئامدە بوون لە پارێزگاکانی هەمەدان و کرماشان، بە بەشداری باڵوێز و میوانگەلێک لە 12 وڵاتەوە گەییشتە شوێنی مەبەستی کۆتایی خۆی لە سنە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو کارناڤاڵە بە بەشداری نوێنەری یۆنسکۆ لە ئێران و میوانانێک لە 12 وڵاتەوە، بەرپرسانی باڵای پارێزگایی و هەروەها گرووپی چەند کەسی هەڵبژێردراوی هۆزە جیاجیاکانی ئێران، لە پارکی دیدگا دەست پێدەکات و لە پیادەڕێی فرۆدسی سنە خەریکە بەرنامەی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.
گەوێڵیان بە وتنی ئەوەی کە ئەوکارناڤاڵە دواتر لە ماڵی کورد و مۆزەخانەی سنە ئامادە دەبێت، وتی: لە کۆتاییدا جێژنی جیهانی نەورۆز لە هۆڵی 6 هەزار کەسی 22 ی گوڵان، بە شێوەی فەرمی و بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان درێژە دەدرێت.
Your Comment