AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢٣ ٠٩:٥٦

بەرەی خەڵکی بۆ ئازادی فەلەستین:

ئێران سەلماندی کە توانایی خەساردان لە ئیسرایلی هەیە

ئێران سەلماندی کە توانایی خەساردان لە ئیسرایلی هەیە

بەرەی خەڵکی بۆ ئازادی فەلەستین وێڕای دەسخۆشی هێرشی مووشەکی سپای پاسداران بۆ سەر ناوەندەکانی مووساد لە هەولێر ڕایگەیاند: ئێران سەلماندی کە توانایی خەساردان لە ئیسرایلی هەیە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین یەوم، بەرەی خەڵکی بۆ ئازادی فەلەستین بە هێرشە مووشەکییەکانی سپای پاسداران بۆ سەر ناوەندەکانی مووساد لە هەولیر کاردانەوەی نیشان دا. ئە وبەرەیە ڕایگەیاند: ئێران توانایی خەسارلێدانی لە ئەوە قورستری لە ئیسرائیل هەیە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەی خەڵکی بۆ ئازادی فەلەستین لە درێژەدا جەختی کردووە: هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر ناوەندەکانی مووساد لە هەولێر براوە بوونی بەرخۆدان نیشان دەدات.

لە درێژەدا هاتووە: هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ناوەندەکانی مووساد دەبێتە هۆی پتەو بوونی فەرهەنگی بەرخۆدان. هەر بۆیە، پێویستە ئەوە لە سوپای پاسداران پیرۆزبایی بکەین.

ئەلمەیادین ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی سپای پاسداران بۆ سەر ناوەندی ئیسرائیلی 4 ئەفسەر لەوانە ژنێک کوژراوە و حەوت کەسی دیکەش بریندارن. دۆخی 4 کەس لە بریندارەکان ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.

News ID 41313

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha