خەونی پارتی بۆ دەستخستنی پۆستی سەرۆک کۆماری هەرگیز نایێتە دی

ئەندامێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی جەختی کرد کە دەسخستنی پۆسەتی سەرۆک کۆماریی لەلایەن پارتییەوە، خەونێکە کە هەرگیز نایێتە دی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، فایق یەزیدی لە ئەو بارەوە وتی: پارتی درێژە دەداتە ڕقی خۆی و بەدوای شکست دانی ئیرادەی یەکێتی بۆ پاراستنی پۆستی سەرۆک کۆمارییە.

یەزیدی جەختی کرد: پارتی ئارەزووی دەستخستنی پۆستی سەرۆک کۆماریی هەیە. بەڵام ئو ئارەزووەیان سەرەڕای هەموو هەوڵەکانیان بێ ئەنجام دەبێت. چونکوو نە یەکێتی ئەو بابەتەی قبووڵە و نە تەنانەت هێزە سوننە شیعەکان ڕازی بە پێدانی پۆستی سەرۆک کۆماری بە لایەنێک کە بڕوای بە یەکگرتوویی وڵات هەیە.

شیاوی باسە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری هەر درێژەی هەیە و هەر یەکە لە ئەو دوو پارتە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە داکۆکی دەکەن.

News Code 41304

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha