بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلام نیشتمانی شوێنە سروشتییە سەرنجڕاکێشەکانە کە لە دەوری یەکدا کۆ بوونەتەوە و تێکەڵێک لە سروشت و مێژوویان خولقاندووە.
ئەم پارێزگایە شوێنی سروشتی و سەرنجڕاکێشی زۆری هەیە کە هەندێکیان لەم راپۆرتەدا بەشێکیان دەناسرێن.
تەپۆڵکەی عەلی کەش
ئەم تەپۆڵکەیە لە نزیکی شاری دێهلۆرانە و مێژووی ١٠ هەزار ساڵەی ئەم پارێزگایە دەسەلمێنێت. لێرەدا ٣ قۆناغی فەرهەنگی دیاری کراوە کە بە ناوەکانی بزمەردە، عەلی کەش و محەمەد جەعفەر دەناسرن.
ئەشکەوتی سەرسووڕهێنەری بەهەشت یان زینەگان
ئەم ئەشکەوتە لە ٥ کیلۆمەتری بەشی ساڵح ئاوای شاری مێهران دایە و ناوەوەی ئەشکەوتەکە وەکوو کاتی بارینی بارانە و بۆنی گوڵ و گیای جیاواز و ئاوی سارد دیمەنێکی بێ وێنەی خولقاندووە.
درێژایی ئەم ئەشکەوتە سەدان مەترە و ناوەکەشی کەشوهەوایەکی بێ وێنەی هەیە و هەر بەم بۆنەوە بە ئەشکەوتی زینەگان ناوبانگی دەرکردووە.
شاری مێژوویی سەیمەرە
مێژوونووسان شاری سەیمەرەیان وەکوو شارێکی کەونارە ناساندووە کە گەورەترین دەڤەری مێژوویی پارێزگای ئیلامە و لە بەشی باشووری رۆژهەڵاتی دەڕەشار جیی گرتووە.
رووبەری ئەم ئاسەوارە مێژووییە زیاتر لە ٢٠٠ دۆنمە کە لە یەکەمین ئاسەوارە مێژووییە تۆمارکراوەکانی ئیلام دێتە ئەژمار. دەڤەری مێژوویی ئەم شارەهەندێ لێکۆڵینەوەی تێدا کراوە کە نیشانی داوە ئەم شوێنە دەگەڕێتەوە بۆ سەدە سەرەتاییەکانی ئیسلام.
گاومیشان گەورەترین پردی مێژوویی ڕۆژاوای وڵات
پردی گەورەی گاومیشان کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان، لە سەر رۆخانەی سەیمەرە ساز کراوە. گاومیشان بە واتای شوێنی پەروەردەی مانگایە.
ئەم پردە ٥ چاوکەی هەیە کە ئێستا تەنیا یەکی لەوانە ئاوی هەیە. ئەم پردە زۆر بە شێوەیەکی تەکنیکی ساز کراوە و لە پردە گرینگەکان دێتە ئەژمار.
Your Comment