AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢١ ١٣:٤٨

ئێران لە نامەیەکدا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان:

جەنایەتەکانی ئیسرائیل ئەبێ ئیدانە بکرێت/ئێمە مافی وەڵامدانەوەمان هەیە

جەنایەتەکانی ئیسرائیل ئەبێ ئیدانە بکرێت/ئێمە مافی وەڵامدانەوەمان هەیە

ئیران لە نامەیەکدا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان، داوای ئیدانە کردنی ئیسرائیلی کرد کە لە ئۆپراسیۆنێکدا هێزە ڕاوێژکارییەکانی ئێرانی لە سووریا تیرۆر کرد و وتیشی کە مافی تۆڵە کردنەوە بۆ ئێمە پارێزراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە پێوەندی لەگەڵ بەرپرسیارێتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرانبەر ئیسرایل لە تیرۆری هێزە ڕاوێژکارانەکانی ئێران، نامەیەکی لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش نووسی.

تەخت ڕەوانچی لە ئەو نامەیەکدا، هەوڵی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ شەهید کردنی هێزە ڕاوێژکارانەکانی ئێران لە سووریای جەنایەتکارانە و تیرۆریستی وەسف کرد و داوای کە کۆمەڵگای جیهانی و ئەنجومەنی ئاسایش کرد تا ئەو هەوڵە هاندەرانە ئیدانە بکەن و لە بەر هەوڵە نایاساییەکانی خۆی، کە هەڕەشەیەکەی جیدییە دژی ئاشتی و ئاسایشی جیهانە، ڕژێمی ئیسرائیل بخەنە بەر پرسیار و لێپرسینەوەوە.

لە ئەو نامەیەکەدا هاتووە: کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمان کاتدا کە ڕژێمی ئیسرائیل بەرپرسی هەموو پاشهاتەکانی ئەو هەوڵە جەنایەتکارانە دەناسێت بە شێوەی جیدی بە ئەو ڕژێمە هۆشداریی دەدات و بە پێی مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، مافی وەڵامدانەوە بە خۆی دەدات و بە پارێزراوی دەزانێت.

News ID 41291

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha