بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ڕێبواری حەمد، لە ئەو بارەوە وتی: هەرێمی کوردستان و شارەکانی لە ژێر سێبەری گرانی نرخی کاڵاکان و خزمەتگوزاری و بێکاری و هەژاری، بەرەوڕووی کێشەی زۆر بوونەتەوە.
ڕێبواری حەمد زیادی کرد: پارتە دەسەڵاتدارەکان، سەرقاڵی گەندەڵی، دزی و پاڵ دانەوە بە پۆستەکانن و دەستیان لە خەڵک بەرانبەر قەیرانەکان لەوانە بەرز بوونەوەی توندی نرخەکان و دۆخی دژواری ئابووری بەرداوە و تەنانەت تا ئێستا مووچەی فەرنابەرانیان نەداوە.
شیاوی باسە بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق لەگەڵ نرخی زۆری مادە خۆراکییەکان بەرەوڕوون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەت بڕیارگەلێکی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ئەو دۆخە داوە. بەڵام خەڵک ئەوە بەس نازانن.
Your Comment