بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەعید خەتیبزادە لەم بارەوە وتی: ئەم کردەوە بێ ئاکامانە دژی دیپلۆماسی ناوچەییە.
ئەو وتیشی: تۆمەتی بێ بنەما و دەستێوەردان لە کاروباری ئێران لە لایەن وڵاتانی دیکەوە بێ ئاکام دەمێنێتەوە.
خەتیبزادە بڵاوکراوەکانی وەزیرانی کۆمکاری عەرەبی لەمپەرێک بۆ گەشەی پێوەندی ئێران و دراوسێیەکانی زانی و رایگەیاند: داوا لە دراوسێیەکانمان دەکەین لە رێگای دیپلۆماتیکەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەم بڵاوکراوانەی بێ ئاکام زانی و دەستێوەردانی بیانییەکانی ئیدانە کرد.
Your Comment