بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عارف عەبدولجەلیل ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە عێراق و ڕۆڵگێڕانی شیعەکان وتی: ئەگەر فراکسیۆنی سەدر بیەوێت لە ڕێگای هاوپەیمانی لەگەڵ کوردەکان و ئەهلی سوننە و وەڵانانی شاندی هاوئاهەنگی شیعی حکومەتی نوێ پێک بهێنێت، ئەبێ بزانێت کە لە ئەو ئەگەرەدا بەیتی شیعی لاواز دەبێتەوە.
ئەو کەسایەتییە عێراقیە ڕایگەیاند: ئەگەر شاندی هاوئاهەنگی شەیعی لە حکومەت یداهاتوو وەلا بنرێت، ئەو کاتە دەنگی دانیشتووانی پارێزگا ناوەندی و باشوورییەکانی عێراق لاواز دەبێتەوە. هەر بۆیە، ئەبێ ڕێکارێک بۆ کۆتایی هێنان بە بن بەستی سیاسی لە ئەو وڵاتە بدۆزرێتەوە.
Your Comment