بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: سەفەری بەڕێز باقری بۆ تاران وەکوو سەفەرە ڕابردووەکانی بۆ ئەنجامی ڕاوێژکاری پێویست بووە.
هێڵە سوورەکان تێپەڕناکەین
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەداخەوە لە سێ یان چەند بابەتی سەرەکیدا هێشتا لایەنە ڕۆژاواییەکان و ئەمریکا بڕیاری سیاسیان نەداوە.
خەتیب زادە زیادی کرد: لە هەموو پێوەندییەکاندا هەوڵمان دا هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامی و مەنتقی وڵاتەکەمان بۆ لایەنی ڕۆژاوایی ڕوون بکرێتەوە.
ڕەشنووسێک لە ڕێککەوتنەکە ئامادە بووە
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی وتیشی: ڕەشنووسێک بە شێوەی هاوبەش ئامادە کراوە و سەرووی 97، 98 لەسەدی بە شێوەی هاوبەش نووسراوە و ئەوەی کە ماوەتەوە، هەندێک بابەتە ئەبێ جارەسەر بکرێن.
خەتیب زادە ڕاشیگەیاند بابەتگەلێک لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، مسۆگەر کردنەکان و هەندێک پاگەندەی سیاسی لە بواری چالاکی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی ئێران ئەبێ لە بەستێنێکی گونجاودا ئامادە بکرێت؛ نەچووینەتە ڤیەنا لە ڕێککەوتنی نوێ بکەین. لە ساڵی 2015 ڕێککەوتن کراوە.
Your Comment