شمشێربازی خەڵکی ورمێ پلەی دووهەمی ئاسیای بەدەست هێنا

سەید موبین رەزەوی شمشێربازی تازەلاوی خەڵکی ورمێ لە پێشبڕکێیەکی ئاسیاییدا پلەی دووهەمی بۆ خۆی دەستەبەر کرد و میداڵیای زیوی وەرگرت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی نەجەف زادە، سکرتێری شاندی شمشێربازی ئازەربایجانی رۆژاوا وتی: پێشبڕکێ شمشێربازی لاوان و تازەلاوانی ئاسیا رۆژانی ٥ تاکوو ١٥ی ڕەشەمە لە شاری تاشکەندی پێتەختی ئۆزبەکستان بەڕێوە دەچێت و ٤ شمشێربازی خەڵکی ورمێ تێیدا بەشدارن.

ئەو وتیشی: سەید موبین ڕەزەوی توانی لەم پێشبڕکێیانەدا پلەی دووهەم بۆ خۆی دەستەبەر بکات و مداڵیای زێڕ وەربگرێت. ئەمە لە حاڵێک دایە ڕەزەوی یەکەم جارە لە پێشبڕکێی ئاسیاییدا بەشداری دەکات.

News Code 41185

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha