بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەسیرە، عەبدولمالیک حوسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن وێڕای ئاماژە بە رەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی وڵاتە عەرەبییەکان لە گەڵ رژیمی زایۆنی، وتی: هەندێ کەس دەیانەوێ رۆڵی ڕژیمی زایۆنی لە داگیرکەرێکەوە بۆ هاوڕێ و هاوپەیمان بگۆڕن. ئەو کەسانەی بەدوای هاوپەیمانی لە گەڵ رژیمی زایۆنین، لە بەرانبەر بەرخۆدان ڕوانگەیەکی نەرێنیان هەیە.
ئەو وتیشی: حیزبوڵا سەرکەوتنی زۆری بۆ موسوڵمانان هێناوەتە ئاراوە و ئابڕووی موسوڵمانانی لە شەڕ لە گەڵ رژیمی زایۆنی پاراستووە. دوژمنان بەدوای ئەوەن کە دەنگی ئازاد و ئەوەی گەڵاڵەی ئەمریکا، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان لە گەڵ لەمپەردا رووبەڕوو دەکاتەوە، هەڵیوەشێننەوە.
ناوبراو داکۆکی کرد: ئەمریکا و زایۆنیستەکان، ئێران وەکوو دوژمنی عەرەب و ڕژیمی زایۆنی وەکوو هاوڕێ دەناسێنن. ئەوان دەیانەوێ موسەڵمانەکان لە قەیراندا بمێننەوە بۆ ئەوەی بزووتنەوەیەک سەر هەڵنەدا.
حووسی روونی کردەوە: ئێمە رێز لە هەڵوێستی خۆمان واتا پشت بەستن بە خودا دەگرین و درێژە بەم رێگا ئەدەین و ئەیپارێزین.
Your Comment