بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی شارپرێس، پێشەوا سیروان وەکوو نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند: پاش دەستپێکردنی شەڕ لە وڵاتی ئۆکرانیا هەموو ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گۆڕینەوەی کەلوپەل نێوان هەرێمی کوردستان و ئۆکراین راگیراوە.
ئەو وتیشی: راگیرانی چالاکی ئابووری و بەرهەم هێنان لە ئۆکراین زیانی ئابووری زۆری بۆ بازرگانان و هاوردەکارانی هەرێم بەدواوە بووە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: زیانی ئابووری بە هۆی بچڕانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گۆڕینەوەی کەلوپەل یەکەمین کاریگەری شەڕی ئۆکرانیا لە سەر هەرێمی کوردستانە.
Your Comment