بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ كاتێك وەك ئەم كاتە نەمبینیوە كە شتێك نەماوە بەناوی ناوماڵی كوردی و دەڵێت: پارتی ڕێكەوتنی لەگەڵ سەدردا كردووە بەبێ ئاگاداری هیچ لایەنێك و تەنانەت پەرلەمانی كوردستانیش.
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیڕاق بە شارپرێسی وت: هیچ كاتێك دۆخی سیاسی عێراق و نێوان پێكهاتە و نەتەوەكان ئەوەندە خراپ نەبووە و تەنانەت لایەنەكان بڕیارەكانی دادگای فیدرالێشیان پێ قبووڵ نییە، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو لێكترازانەیە لە عێراق دروستبووە و كاریگەری لەسەر هەرێمیش كردووە.
تاڵەبانی وتیشی: نەبوونی بەرنامە و ئەو فەزایەی ئێستا هەیە و ئەو گۆڕانكارییانەی لە بیری لایەنەكاندا هاتووە بۆ بەرێوەبردنی عێراق، كە باسی زۆرینەی سیاسی و هەمواری دەستور دەكرێت بە جدی و ئەمانەیش كاریگەری لەسەر دۆخی سیاسی كردووە.
Your Comment