درەوشانەوەی هونەرمەندی کوردستانی لە فێستیڤاڵی فەجری ئێران

جێگری پیشە دەستکردەکانی دایرەی میراتی کەلتووری کوردستان وتی: لە ڕێوڕەسمی کۆتایی شەشەمین فێستیڤاڵی فەجری پیشە دەستکردەکان و هونەرە نەریتییەکان، تاها مەحموودی هونەرمەندی سنەیی ڕێزی لێ گیرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد حامدی لەم بارەوە وتی: لە ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی فەجر ڕێز لە تاها مەحموودی هونەرمەندی سنەیی و ٤ هونەرمەندی دیکە گیرا.

ئەو وتیشی: ئەم بەشە لە فێستیڤاڵەکە تایبەت بە بنەماڵەی پارێزەرانی پیشە دەستکردەکان و هونەرمەندانی درێژەدەری ڕێگای باوک و دایکیان بوو.

نەوبراو ڕایگەیاند: ڕێزگرتن لەم هونەرمەندە کوردستانییە تەنیا بەشێک لە دەفرایەتییەکانی پیشە دەستکردەکان و هونەرە نەریتییەکانی کوردستانە.

شیاوی ئاماژەیە تاها مەحموودی چەندین ساڵە لە بەشی ئوروسیسازی و گرێچنیدا چالاکە و بە شێوەیەکی پرۆفێشناڵ شوێنی دەگرێت و خاوەن شێوازە لەم بوارەدا.

News Code 41088

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =