بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی تورکیا و گرووپەکانی هاوپەیمانی ئەوان لە ماوەی حەوتەی رابردوودا ٤٠ جار گوندەکانی ئەلباب و مەنبەجیان بوردومان کردووە.
یووسف عارمە، فەرماندەی هێزە سەربازییەکانی دەڤەری مەنبەج بە میدیاکانی باکووری سووریای وت: بوردومانی تورکیا هەموو رۆژێ گوندەکانی دەوروبەر و دانیشتوانی دەکاتە ئامانج.
چوارشەمەی پێشوو هێزەکانی تورکیا، گوندەکانی قارت وران، کوکلی و بەغاز، سیادەت، جامووسیە و ئۆمولشەرقی لە دەوروبەری مەنبەجیان بوردومان کرد.
ئەم فەرماندەی ئەرتەشی تورکیا ڕوونی کردەوە: هێزەکانی تورکیا لە بنکەکانی شویحە و شێخ ناسر، گەڕەکەکانی نیشتەجێ بوونی خەڵکیان کردە ئامانج.
Your Comment