دانوستانەکانی ڤیەنا نەگەیشتۆتە بنبەست/ بابەتە سەرەکییەکان ماونەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە دانوستانەکانی ڤیەنا نەگەیشتونەتە بنبەست، وتی: دانوستانەکان وەکوو پێشوو بەڕێوە دەچن و هاتوچۆی نێوان شاندەکان بەردەوامە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانیدا وتی: دانوستانەکانی ڤیەنا نەگەیشتۆتە بنبەست و وەکوو پێشوو بەردەوامە.

ئەو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران پاش گەڕانەوەی شاندی دانوستانکار، لە سەر پرۆپۆزاڵی خۆی دیسانەوە باس و وتووێژی کرد و هەندێ هاتوچۆش لەم ماوەیەدا لە ئارادا بووە.

ناوبراو رایگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ لە ڤیەنا ڕوو ئەدات، وتووێژ لە سەر بابەتە هەستیار و گرینگەکانە. تاران بڕیارە سیاسییەکانی خۆی چەند ساڵ لەمەوپێش داوە و لە بەرجامدا ماوەتەوە. ئێمە چاوەڕێی ئەوەین لایەنە رۆژاواییەکان وڵامی داهێنانەکانی ئێران بدەنەوە.

News Code 41063

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha