بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سانا، لە درێژەی بەرخۆدانەکانی خەڵک دژی داگیرکەریی ئەمریکا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا، دانیشتوانی گوندی تێل زەهەب لە پارێزگای حەسەکە رێگرییان لە هاتنی کاروانی سەربازی ئەمریکییەکان بۆ گوندی خۆیان کرد.
سەرچاوەکان رایانگەیاند: دانیشتوانی گوندی تێل زەهەب بە بەرد هێرشیان کردە سەر ئەم کاروانە و ڕێگریان لە هاتنیان بۆ ناو گوند کرد.
ئەمە یەکەم جار نییە کە کاروانی سەربازانی ئەمریکیی لە باکووری سووریا لە گەڵ بەرخۆدانی خەڵکدا ڕووبەڕوو دەبنەوە و خەڵکی دوو گوندی تێل زەهەب و ساڵحییە هەموو کات هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی خۆیان دوور دەخەنەوە.
Your Comment