AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٢٤ ١١:٤٧

بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری بەڕێوە چوو؛

ڕوونوێنی لە دوو جۆرە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پێشکەوتووی نوێی ئێرانی

ڕوونوێنی لە دوو جۆرە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پێشکەوتووی نوێی ئێرانی

بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری لە دوو جۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پێشکەوتووی نوێ ڕوونوێنی کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرتیپ ئاشتیانی لەم ڕێوڕەسمەدا وتی: بێگومان پیشەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بابەتێکی گرینگ بۆ بەرزبوونەوەی دەسەڵات و بنەمای بەرگری کۆماری ئیسلامی دێتە ئەژمار.

ئەو روونی کردەوە: ئەمڕۆ لە ٤٣هەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێمە بینەری گەشەی ئەم پیشە و سەرهەڵدانی دەستکەوتی نوێ لەم پیشەیە داین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: تاکوو گەیشتن بە لووتکەکانی توانایی لەم بوارە، ڕێگای دوور و درێژمان لە پێش دایە و دەبێ بۆ گەشەی زیاتری هەموو هەوڵی خۆمان بدەین.

ئەو هەروەها بەرهەم هێنانی بەرە پێشکەوتووەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەشێک لە ئیرادە و بڕوای وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان زانی.

News ID 41048

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha