حەشدی شەعبی دەستی بەسەر ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی تەکفیرییەکاندا گرت

هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئەلئەنبار توانیان ژمارەیەک لە چەکەکانی تەکفیرییەکان بدۆزنەوە و زەوتی بکەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعەهد، کردەوە دژەتیرۆریستییەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق درێژەی هەیە. هێزەکانی حەشدی شەعبی بەم مەبەستە ئۆپەراسیۆنێکی نوێیان لە پارێزگای ئەلئەنبار بەڕێوە برد.

ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆریستی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی قائیمی پارێزگای ئەنبار بەڕێوە چوو. لەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی بەرخۆدانی حەشدی شەعبی توانیان ژمارەیەک لە چەکەکانی تەکفیرییەکان بدزنەوە و زەوتی بکەن.

سەرچاوە ئەمنییەکان رایانگەیاند کە لە نێو چەکە دۆزراوەکاندا مووشەکی بیانیش هەیە. هەندێ سەرچاوە رایانگەیاندووە ١٧ مووشەکی بەرهەم هێنراوی نەمساش لەم پارێزگایەدا دۆزرایەوە.

News Code 41043

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha