AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٤ ١٥:٠٣

کتێبی "گەشتیاری فەرهەنگی هەورامان" چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی "گەشتیاری فەرهەنگی هەورامان" چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی "گەشتیاری فەرهەنگی هەورامان" بەرهەمی فەریبا مەلەکی و گۆنا مێهردانش و لە لایەن بڵاوگەی زانکۆی بۆکان و لە هەزار بەرگدا چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەریبا مەلەکی کارناسی گەشتیاری وڵات و بەڕێوەبەری گەشتیاری میراتدارانی میلکانی کرماشانە و گۆنا مێهردانش کارناسی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و گەشتیارییە.

هەورامان پارێزگای کرماشان واتا شارەکانی پاوە، جوانڕۆ، رەوانسەر و سەلاس باواجانی و هەروەها شارەکانی مەریوان، سەوڵاوا و کامیارانی پارێزگای کوردستانیش دەگرێتەوە و بەشێکی دیکەشی لە پارێزگای هەڵەبجە دایە.

هەورامان زیاتر لە ٧٠٠ گوندی هەیە و دوو پارێزگای رۆژاوایی وڵات دەگرێتەوە. مێژووی هەورامان بۆ سەردەمی کۆنینە بەردی و ٤٠ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.

شیاوی ئاماژەیە ئەم کتێبە لە ١٢٥ لاپەڕەدا چاپ کراوە.

News ID 40940

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha