AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٩ ١٠:٤١

بە بیانووی شەڕ دژی داعش؛

هێرشی شەڕکەرەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەی نیشتەجێی دەڤەری حەسەکە

هێرشی شەڕکەرەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەی نیشتەجێی دەڤەری حەسەکە

هەواڵدەری فەرمی سووریا ڕایگەیاند کە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بە بیانووری بەرەنگار بوونەوەی داعش، خانووە نیشتەجێیەکانی دەڤەری شاری حەسەکەیان بوردمان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، ئەمریکا هێشتا خەریکە درێژە دەداتە جەنایەتەکانی خۆی لە دژی خەڵکی سڤیل. شەڕکەرەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی خانووە نیشتەجێیەکانی دەڤەری شاری حەسەکەیان بوردمان کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵدەری فەرمی سووریا لە هەمان پێوەندیدا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکییەکان بە بیانووی شەڕ دژی داعش و کردنە ئامانجی مۆڵگەکانیان، خانووە نیشتە جێیەکانی دەڤەری حەسەکەیان بە توندی بوردمان کردووە.

ڕۆژی ڕابردووش بەسام سەباغ نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەخنەی توندی لە داگیرکراری ئەمریکا لە وڵاتەکەی و هەروەها پاڵپشتی ئەنجومەنی ئاسایش لێی، گرتبوو.

لە هەمان پێوەندیدا وتی: ئەنجومەنی ئاسایش بووەتە تریبوونێکی یەکلا بۆ دووپات کردنەوەی پاگەنداکان و تۆمەتدانی بێ بنەما و درۆ لەلایەن ئەمریکاوە دژی سووریا.

ئەو دیپلۆماتە باڵا سووریاییە وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایش ئەبێ داگیرکاری ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناوچەی ئەلتنف و پاڵپشتی ئەو ولاتە لە میلیشیا جودایی خوازەکانی هەسەدە و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە ڕابگرێت.

News Code 40877

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha