بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، نووری مالکی ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق بە بڵاوکردنەوەی ٢ پۆستی تویتەری کاردانەوەی بە وتەکانی ئەم دواییانەی موقتەدا سەدر نیشان دا.
بە هەموو ئەو کەسانەی کە بەدوای دووبەرەکی، کینە و نەفرەتن دەڵێم: دەستی من بۆ پێک هێنانی باشترین پێوەندی کراوەیە. من لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆمدا وڵامی ئەو کەسانە نادەمەوە کە بە شێوەی تاکەکەسی سەرنجی دووبەرەکیە سیاسییە نەتەوەییەکان ئەدەنەوە.
ئەو هەروەها وتوویە: من بە هەستی بەرپرسیاریەتییەوە بە هەموو ئەو کەسانەی بەدوای پێک هێنانی دووبەرەکی و رقن دەڵێم دەستی من بۆ باشترین پێوەندی کراوەیە.
پۆستە تویتەرییەکانی نووری مالکی پاش ئەوەی بڵاو بووەوە کە موقتەدا سەدر بە هۆی دووبەرەکی تاکەکەسیەوە بە ئاشکرایی ڕایگەیاند نایەوێ لە گەڵ دەوڵەتی یاسا و نووری مالکی ببێتە هاوپەیمان.
بۆچوونی ئێوە