وەزیری ناوخۆی ئێران گەیشتە کوردستان

وەزیری ناوخۆی وڵات بە مەبەستی لێکدانەوەی دواهەمین دۆخی ڕێگاکان بەدوای بارینی باران، گەیشتە کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی ڕۆژی سێشەمە بە مەبەستی لێکدانەوەی دواهەمین دۆخی ڕێگاکان بەدوای بارینی باران، گەیشتە کوردستان.

سەردانی گەردەنەی سەڵوات ئاوای سنە، بەشداری لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگای کوردستان بۆ لێکدانەوەی دۆخی ڕێگاکان و گوندەکانی کوردستان پاش بارینی بەفر لە بەرنامەکانی سەفەری وەزیری ناوخۆ بۆ کوردستانە.

بارینی بەفر و باران لە حەوتەی پێشوو لە کوردستان بووە هۆی داخرانی هەندێ لە ڕێگاکان و بە هۆی درێژبوونەوەی داخرانی ڕێگاکان، یارمەتی دان بە خەڵک لە ڕێگای ئاسمانییەوە ئەنجام دەبێت.

News Code 40840

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =