کوژرانی 11 سەربازی عێراقی بەهۆی هێرشەکانی داعش

سەرچاوە عێراقییەکان لە کوژرانی 11 سەربازی ئەو وڵاتە لە هێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای دیالە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە 10 چەکداری داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەیی لە هێرشێکی کوتوپڕدا هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە. لە ئەو هێرشەدا 11 سەربازی ئەرتەش لەوانە ئەفسەرێک بە پلەی ستوانی کوژرا.

ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد کە هێزە یاریدەدەرەکان بۆ پشتیوانی لە ئەرتەش و وەدەرنانی تیرۆریستەکان چوونە شوێنی هێرشەکە و تەرمی سەربازەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە.

ناوچەی عەزیم لە 60 کیلۆمەتری باکووری باقوبە ناوەندی پارێزگای دیالە بەهۆی بۆشایی ئەمنی لە نێوان دوو پارێزگای دیالە و سەلاحەدین لە مەترسی هێرشەکانی داعشە.

News Code 40788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =