داوا لە موسافیران کرا لە سنووری تەمەرچینەوە هاتۆچوو مەکەن

بەڕێوەبەرایەتی سنووری تەمەرچین داوای لە موسافیران کرد تا ماوەیەک لەم سنوورەوە هاتووچۆ نەکەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی سنووری حاجی عومران لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند: بە هۆی بارینی زۆری بەفر و داخرانی ڕێگاکان، داوا لە هەموو موسافیران دەکرێت بۆ ماوەیەک لەم سنوورەوە تێپەڕ نەبن.

لەم ڕاگەیندراوەدا نووسراوە: سەرەڕای خاوێن کردنەوەی ڕێگاکان، پێویستە دۆخی کەشوهەوا لە بەرچاو بگیردرێت و لە سەفەر کردن لەم ڕێگایە خۆ ببوێرن.

News Code 40747

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =