AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢٢ ١٦:٢١

لە لایەن ئەندامی باڵای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا؛

بە بۆنەی ئاکامی دژایەتی نێوان شێعەکان هۆشدار درایە کورد و سوننەی عێراق

بە بۆنەی ئاکامی دژایەتی نێوان شێعەکان هۆشدار درایە کورد و سوننەی عێراق

ئەندامێکی باڵای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا فراکسیۆنی سونە و کوردی بەرپرسی پێک هاتنی دژایەتی نێوان شێعە کان زانیوە و سەبارەت بە ئاکامی ئەم کارە هۆشداری داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلموستەقلە، عالیە نەسیف لەم بارەوە وتی: چەندین جار ڕامانگەیاندووە دووبەرەکی لە نێوان فراکسیۆنی شێعە پێک هێنانی دەوڵەت وەدوا دەخات. ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئێمە پێویستمان بە هەڵوێستی ئەرێنی ڕەوتە کورد و سونەکان هەیە بۆ یەکدەنگی شێعەکان.

ئەو داکۆکی کرد: فراکسیۆنە کورد و سونەکان وا بیر نەکەنەوە کە ئەم دووبەرەکییە لە سەر ئەوان کاریگەری نابێت بەڵکوو دەبێ بزانن ئەوان زۆرتر تووشی خەسار دەبن بۆیە بە هەمان شێوە کە فراکسیۆنە شێعەکانی عێراق لە بواری پاراستنی یەکگرتوویی ڕۆڵیان گێڕاوە، دەبێ فراکسیۆنە کورد و سونەکانیش بۆ ئەم بابەتە گرینگە هەوڵ بدەن.

News ID 40691

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha