دەستێوەردانەکانی عەرەبستان و ئیمارات بووە هۆی هەڵبژاردنەوەی "حەلبووسی"

نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە دەستێوەردانەکانی عەرەبستان و ئیمارات بووە هۆی ئەوەی کە محەمەد حەلبووسی بۆ جاری دووهەم بە سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵببژێردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلئەتجا، ئەحمەد مووسەوی نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هەڵبژاردنەوەی محەمەد حەلبووسی وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لێدوانی دا.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وەکوو پەرلەمانتاری، دەڵێت: محەمەد حەلبووسی بە پاڵپشتی عەرەبستان و ئیمارات توانی بۆ جاری دووهەم ببێتەوە سەرۆکی پەرلەمان.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتحە لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو ڕووداوانە کە لە کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمانی عێراق ڕووی دا بە باشی دەستێوەردانە بیانییەکان لەلایەن وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارسی لە کاروباری ناوخۆیی عێراق دەرخست.

News Code 40687

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =