AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢١ ٢٠:١١

لە دهۆکن؛

هاتنی ٧٠٠ ئاوارە لە کوردستانی سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان

هاتنی ٧٠٠ ئاوارە لە کوردستانی سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان

دوابەدوای هێرشەکانی تورکیا بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، ٧٠٠ شارۆمەندی ئاوارەی ئەو ناوچانە پەنایان بردۆتە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای هێرشەکانی تورکیا بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، جارێکیتر شارۆمەندانی ئەم ناوچە ئاوارەی پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان بوون.

بە پێ ئەم هەواڵە، لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا ٧٠٠ ئاوارەی کوردی سووریا هاتوونەتە نێو کەمپی ئاوارەکانی بەردەڕەشی دهۆک و لەوێ جێگیر بوون.

لە ساڵانی پێشووشدا هەزاران کەس لە شارۆمەندانی کوردی سووریا بە هۆی هێرشی تورکیا و داعش هاتوونەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و پاش باش بوونەوەی دۆخەکە، گەڕاونەتەوە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان.

News Code 40683

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha