AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢٠ ١٨:٤٣

دیداری مامۆستا قادر قادری لە گەڵ پەنابەرە ئازاد کراوەکانی سووریا

دیداری مامۆستا قادر قادری لە گەڵ پەنابەرە ئازاد کراوەکانی سووریا

ماموستا قادری پێش نوێژی هەینی پاوە لە گەڵ پەنابەرە ئازاد کراوەکان و بنەماڵەکانیان دیداری کرد و وتی: هیوادارم دۆخێک لە وڵاتدا زاڵ بێت کە هیچ لاوێکی ئەم وڵاتە، نیشتمانی خۆیان بەرەو وڵاتی غەریب بە جێ نەهێڵن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماموستا قادری لەم دیدارەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە ئازادکرانی ئەم پەنابەرانە، وتی: ئیمە دەزانین ڕۆژانێکی دژوارتان تێپەڕاندووە و هەموو کات شوێنگیری دۆخی تەندروستیتان بووین و ئەمڕۆش دڵخۆشین کە بە سەلامەت گەڕاونەتە نێو بنەماڵەکانتان.

ئەو وتیشی: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی هەوڵی زۆریان دا بۆ ئازاد کردنی پەنابەران و هەمووان هەموو توانای خۆیان بۆ ئەم کارە خستە گەڕ.

ناوبراو داکۆکی کرد: هیوادارم دۆخێک لە وڵاتدا زاڵ بێت کە هیچ لاوێکی ئەم وڵاتە، نیشتمانی خۆیان بەرەو وڵاتی غەریب بە جێ نەهێڵن.

شیاوی ئاماژەیە لەم دیدارەدا ٥ کەس لە پەنابەرە ئازادکراوەکان باسی دژوارییەکانی رێگا و بیرەوەری رۆژانی زیندانیان گێڕایەوە و ڕێزیان لە هەموو ئەو کەسانە گرت کە بە شێوەیەک لە ئازاد بوونیاندا کاریگەر بوون.

News ID 40667

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha