فراکسیۆنی زۆرینە پێک دەهێنین/لە بەرانبەر توندوتیژی دەوەستین

شاندی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق دوای ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئێمە فراکسیۆنی زۆرینەمان پێکهێنا و ئێستا لە بەرانبەر هەوڵە توندئاژۆیانەکان وەستاوین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، شاندی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە رووداوەکانی دوێنی شەوی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە. لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ئێمە فراکسیۆنی زۆرینەمان پێک هێنا و ئێستا لە بەرانبەر هەوڵە توندئاژۆیانەکان دەوەستین.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شاندی هاوئاهەنگی شیعی ڕایگەیاندووە: پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی بە پێی دەستوور ئەنجام درا. هەندێک لایەن بە هەڵسوکەوتی نایاسایی بەدوای دەور دانەوەی یاسان کە ئێمە لە بەرانبەر ئەو هەوڵانە دەوەستین.

لە ئەو بەیاننامە هەروەها هاتووە: ئەو لایەنە سیاسیانە لە لە ئەو ڕووداوانە دەستێوەردانیان هەبوو ئەبێ بەرپرسیارێتی کارەکەی خۆیان قبووڵ بکەن. بێ گومان ئێمە لە بەرانبەر توندئاژۆیی دەوەستین و ئیزن نادەین ئاژاوە دروست ببێت.

ئەو بەیاننامە دوای ئەوە دەرکرا کە شەوی ڕابردوو نوێنەرانی فراکسیۆنی سەدر دوای ڕاگەیاندنی شاندی هاوئاهەنگی شیعی وەکوو فراسکیۆنی زۆرینە لەلایەن ئەلمەشهەدانییەوە، هیرشیان کردە سەری و بە گۆچان لە سەریان دا.

دوای ئاڵۆزییەکە لە پەرلەمان و داخستنی کاتیی، کۆبوونەوەی پەرلەمان جارێکی دیکە بە سەرۆکایەتی خالید دراجی سەرۆکی تەمەنی جێگرەوە دەستی پێکردەوە و حەلبووسی بۆ جاری دووهەم وەکوو سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.

بەرهەم ساڵحی سەرۆک کۆماری عێراق و خەمیس خەنجەری سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم هەڵبژاردنەوەی حەلبووسیان وەکوو سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی کرد.

News Code 40662

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =